ناتانیاهۆ وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە

بنیامین ناتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وەڵامی  رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیای دایەوە و رایگەیاند "ئەوەی كۆمەڵكوژی لە عەفرین دەكات مافی نیە وانەی رەوشتمان پێبڵێتەوە".

ناتانیاهو لەسەر لاپەڕەی رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هێرشی كردووەتە سەر سەركۆماری توركیا و نوسیوێتی "ئەردۆغان رانەهاتوە لەسەر وەڵامدانەوەی ، پێویستە خۆی رابێنێت، ئەوەی باكوری قوبروس داگیر دەكات و پەلاماری ناوچە كوردییەكان دەدات و كۆمەڵكوژی لە عەفرین دەكات مافی نیە ئامۆژگاری رەوشت و بەهاكانمان بكات".

وەڵامدانەوەی ناتانیاهۆی دوای ئەوەهات دوێنێ یەكشەممە ئەردۆغان ئیدانەی هەڵسوكەوتەكانی ئیسرائیلی كرد كە بووە هۆی كوشتنی ١٧ فەلەستینی، ناتانیاهو لەبەرامبەردا رایگەیاند " بەڕەوشتترین سوپا لە جیهاندا قبوڵی ناكات وانەی رەوشتی لەلایەن ئەوانەوە پێبوترێتەوە كە چەندین ساڵە هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەكەن".



PM:01:03:02/04/2018