بۆ پەرلەمانی کوردستان ناتوانێت لەسەر یاسای چاکسازی کۆبێتەوە؟

سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان ئەو هۆیانە ئاشکرا دەکات کە بوونەتە هۆکار تا پەرلەمانی کوردستان نەتوانێت لەسەر " یاسای چاکسازی " کۆبێتەوە".

 لە لێدوانێکیدا بۆ سپی عەبدولرەحمان فارس ناسراو بە " ئەبو کاروان" سەرۆکی فراکسیۆنی ئازای دەلێت" سەرلەەبەیانی ڕوژی 10 ی نیسان کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی لیژنەکانی یاسایی و دارایی کۆبونەوە بەمەبەستی گفتووگۆ کردن لەبارەی ( یاسای چاکسازی)، کۆبونەوەکە بێ ئەنجام بوو".

ئەبو کاروان هۆکاری شكستی ئەو کۆبوونەوەیەو سازنەدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە دەگەرێنێتەوە بۆ کۆمەڵێک هۆکار "  تائێستا حکومەتی ھەرێم ناچێتە ژێرباری ئەوەی پەرلەمان و پەرلەمانتار دە یانەوێ جیگیربكریت له یاساكه، بۆ نمونە و بەئاشکرا ئاگەداری پەرلەمانیان کردووە کە ناتووانن مووچەی خانەنشینی ئەوانەی کەمووچەکانیان لە (٣٠٠) ھەزار کەمترە بگاتە چوارسه د ھەزار بەلای کەمەوە ، ھەروەھا دەیانەوێ بەشێکی زۆری دەرماڵەی فەرمانبەران کەمبکەنەوە بیخەنە ئەستۆی پەرلەمان کەپێشتر بەشیکی زۆری ئەو دەرماڵانە بەنایاسایی ئەنجامیان دابوو".

سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی پێیوایە " موزایەدەی سیاسی و ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو کاریگەری ھەبوو لەسەر ئەوەی سازان لەبارەی پرۆژە یاساکە نەکرێت لەکاتیدا نزیکبونەوە و خاڵی ھاوبەش ھەبوون".

ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ھەندێ بەرژەوەندی ژاتی (خودی) کاریگەری ھەبوو لەسەر ڕێکنەکەوتن بەتایبەت، ئەو پەرلەمانتارانەی كاندیدن بۆ پەرلەمانی عێراق و ئەوانەی دەیانەوی لەپەرلەمانی کوردستاندابن لەخولی داھاتووی پەرلەمان.
ئەبو کاروان پێیوایە " بەڵێ پەکخستنی بریاردان لەبارەی پروژەی چاکسازی، پەکخستنی چاکسازییە لەھەرێمی کوردستان ، ڕێگریکردنە لەپاکردنەوەی لیستی شەھیدان لەجاش وخیانەتکاران، ڕیگریکردنە لەپاکردنەوەی لیستی پَیشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و کەم ئەندامانی سەنگە ر، ڕێگریکردنە لەزیادکردنی مووچەی ئەو خانەنشینانەی کەمووچەکەیان لەخوارووی سێ سەد ھەزار دینارە، دروستکردنی بەربەستە بۆ گەڕانەوەی ئەو پارانەی بەناحەق بەھەدەر دەدرێت بۆ نێو خەزێنەی حکومەت ...ھتد".

ناوبراو جەخت لەسەر سیاسەتی فراکسیۆنەکەیان دەکاتەوەو دەڵێت " سەرجەم خانەنشینان و مووچەخوران دەرمالّەکانیان بەپیی یاسای یەگرتووی عیراق بێت، بەڵام پەرلەمانتارو پلە بالاو تایبەتەکانی کوردستان ڕێژه کەی کەمتر بکرێتەوە و تەمەن و بڕوانامە و حزمەت بە پێ ئەو یاساییەی سە رە وە بیت".



PM:01:59:12/04/2018