بەوێنە...بەفر بارین شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە

لە یەکەم مانگی بەهاردا بارینی بەفر زۆربەی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە.

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ماوەی دوو ڕۆژە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە دابەزیوە و بەوهۆیەشەوە لە پارێزگاکانی کرماشان و سنە و ئیلام و لۆرستان و هەمەدان و تاران و ئەلبورز و ئەردەبیل و چەند پارێزگایەکی تر بەفر باریوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە هەندێک شوێن بارینی بەفر بووەتەهۆی دروستبوونی ترافیک لە جادەکان و گرفتی هاتوچۆی دروستکردووە، هەر بەو هۆیەشەوە خوێندنگاکانی چەندین شار پشووی فەرمیان ڕاگەیاندووە.

هاوکات بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی ئێران پێشبینی کردووە ئەو دۆخە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت، داواشی لە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە کردووە لەو وەستان و تێپەڕبوون لە کەناری رووبار و دەریاکان خۆیان بپارێزن.



PM:08:21:16/04/2018