بەڤیدیۆ...ژنێك لە زیندانەوە كاندیدە

لیستەكەی ئەیاد عەللاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لە شاری مووسڵ ژنێكی زیندانیكراوی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كاندید كردووە.

بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، نەجات حوسێن ئافرەتێكی زیندانیكراوە، بەهۆی ئەوەی تاوانی گەندەڵی بەسەردا ساخ بووەتەوە، بەڵام لە لیستی "وەتەنیە"دا، لە ڕیزبەندی یەكەمدا ناوی هاتووە، كە ئەگەری زۆرە چانسی سەركەوتنی هەبێت.

هاووڵاتییانی شارەكە بە توندی رەخنەیان لە كاندیدكردنی ئەو ئافرەتە گرتووە، بەتایبەتی كە لەلایەن لیستەكەیەوە ئیمزا لەسەر بەڵێنامەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كراوە، كە یەكێ لە خاڵەكان كاندید نەكردنی تاوانبارانە.

لیستی "وەتەنیە"ی عێراقی لیستێكی سونەكانە و لەلایەن ئەیاد عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.





AM:09:16:17/04/2018