دادگای ئەوروپا تۆمەتبارکردنی پەکەکە بە" تیرۆر" تاوتوێ دەکات

دانیشتنی دادگای ئەوروپا بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" بەڕێوەچوو.

فراتنیوز بڵاویکردەوە لەسەر سکاڵای پەکەکە، دانیشتنی دیوانی دادپەروەریی ئەوروپا بەڕێوەچوو. سکاڵاکە و دانیشتنەکە بۆ ئەوە بوو پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"ی یەکێتیی ئەوروپا دەربهێنرێت. چاوەڕێ دەکرێت دادگاکە لە ٦ بۆ ٩ مانگی داهاتوودا، لەو بارەیەوە بڕیار بدرێت.

لەسەر سکاڵای پەکەکە، دانیشتنی دیوانی دادپەروەریی ئەوروپا بەڕێوەچوو. سکاڵاکە و دانیشتنەکە بۆ ئەوە بوو پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"ی یەکێتیی ئەوروپا دەربهێنرێت. چاوەڕێ دەکرێت دادگاکە لە ٦ بۆ ٩ مانگی داهاتوودا، لەو بارەیەوە بڕیار بدرێت.

بۆ ئەوەی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"ی یەکێتی ئەوروپا دەربهێنرێت، لە دیوانی دادپەروەریی ئەوروپا لە لوکسەمبورگ سکاڵا تۆمارکرابوو. چاوەڕێ دەکرێت لە ٦ بۆ ٩ مانگی داهاتوو لەسەر ئەو سکاڵایە بڕیار بدرێت. دەستەی دادوەریی دادگاکە رایگەیاند "کاتێک مرۆڤ سەیری ئەم ١٠ ساڵەی رابردوو بکات، پەکەکە کردەی 'تیرۆری' ئەنجام نەداوە، بەڵام بۆ پێداگری لەوە دەکرێت کە پەکەکە لەو لیستەیەدا بمێنێتەوە". پارێزەرەکانی پەکەکە لەو دادگایەدا وتیان "دادگاکە بە باشی بەڕێوەچووە. ئەگەری ئەوە هەیە بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە".

پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠٢ خرایە "لیستی تیرۆر"ی یەکێتی ئەوروپا. ئەو لیستە هەر ٦ مانگ جارێک نوێ دەکرێتەوە. موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان بە نوێنەرایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە ڕێگەی دامەزراوەی مافەکانی پارککەن ئۆلیڤێرا (prakken d'oliveira) هۆڵەندییەوە تانەیان لە لیستەکە دابوو. بۆ ئەوەش لە ١ی ئایاری ٢٠١٤دا /  ١١ی خاکەلێوە لە دیوانی دادپەرەوەریی ئەوروپا سکاڵا تۆمار کرابوو. دوای ٤ ساڵ لە تێکۆشان بۆ مافەکان، دانیشتن لەسەر ئەو سکاڵایە بەڕیوەچوو.

دانیشتنەکە سەرلەبەیانیی دوێنێ لە دیوانی دادپەوەریی ئەوروپا بەڕێوەچوو. پارێزەران ماریەکە ڤان ئیک و تامارا بوروما بەرگرییان لە پەکەکە کرد. ئەنجوونی ئەوروپا، کۆمسیۆنی ئەوروپا، بەریتانیا و فەرەنسا بۆ هێشتنەوەی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"دا قسەیان بۆ دادگاکە کرد.



PM:09:15:17/04/2018