هونەرمەندی ناسراوی رۆژهەڵات و کوردستان کۆمسای لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی باسی ئەوە دەکات کە چۆن لە گیرفانی خۆی بەرهەمە هونەریەکانی بەڕێوە دەبات.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خانمە گۆرانی بێژی ناسراو کۆمسای نووسیوویەتی " خۆشەویستان ڕوونکردنەوەیکم ھەیە سەبارەت بە بیرکردنەوەی ھەنێ کەس کە گوایە هیچ ئافرەتێکی بەهیزو بەهرەمەند بەبێ پاڵپیشتی بەرپرس یا سەرمایەدارێک، ناتوانێت بگات بە ھیچ !!! و سیستمەکی بەھێز یان کەسێکی بەھیز لە پشتی ئیمە خانمانی ھونەرمەندە!!!".
هەروەها نووسیوویەتی "من «کۆمسای» وەکوو خۆم تا ئیستا نەمزانیوە ئەو سیستمە کێە یان چیە و کێ بەرێوبەریەتی!!!
ڕەنگە لە بەر ئەوەیە من «کۆڵم نەداوە » و خۆم لەدەرەوەی کوردستان بە پارەی گیرفانی خۆم و خانوادەکەم ھونەرەکەم بەرێوە بردووە...".
لەسەر هەوڵی بەرپرسان بۆ کڕین، نووسیوویەتی " منیش لە یەکەم دەرکەوتنم ھەنێک سەرمایەدار و بەرپرس ویستیان بمکەن بەقوربانی مەبەستی خۆیان بەڵام کۆڵم نەداوە و تا ئیستا کەم و کورت لە سەر پارەی خۆم و خانوادەکەم ھۆنەرەکەم بەرێوە بردووە".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت " ھەلبەت ڕەنگە لە داھاتوو لەگەل چەند کۆمپانیایکی بەھێز و بێ مەبەست ھاوکاری ھونەری بکەم...ئەوەش دیارە مافی ھەموو ھونەرمەندێکە تۆزێک لە وللاتی ئیمە غەریبە".
دوا پەیامی روونکردنەوەکەشی " من کۆمسای دەنگی خۆم ئەخەمە پاڵ دەنگی ئەو خانمە ھونەرمەندانە کە لە ژێر چنگی ئەو سیستمە خنکاون و بێ دەنگن".