كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق هۆشدارى ده‌داته، قه‌واره سیاسییه‌كانى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنه‌كان و فه‌رمانبه‌رانى كۆمسیۆن و ده‌نگده‌ران لە ئەگەری هەوڵدانیان بۆ تێکدانی ئامێری دەنگدان، روبەروی دادگایان دەکاتەوە.
به‌مه‌به‌ستى دروستیى و پاكێتیى لە پرۆسه‌ى ده‌نگدان، کۆمسیۆن چەند رێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ بەکارهێنانی ئامێری دەنگدەران بە شێوەیەکی دروست لە رۆژی دەنگداندا، بەوپێیەی ئامێرى ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنییه.
لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی"کەتووە، كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق پەیامێک ئاڕاستەی کاندید ولایەنەکان دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، "هه‌ر کەس و لایه‌ن و هاوپه‌یمانى و كاندیدێك ئامێرى جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنه‌كه یان ئامێرى لێكۆڵینه‌وه‌كان تێكبدات، یان هه‌وڵى خراپكردنى بدات، ئه‌وا ئه‌نجامه‌كانى له‌و پارێزگایه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و ئەو کەسەش ره‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێت کە تێکیداوە".
کۆمسیۆن لەپەیامکیشیدا بۆ فەرمانبەران دەڵێت"هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى كۆمسیۆن، له‌ناویان فه‌رمانبه‌رانى تۆمار و ده‌نگدان و وێستگه‌كان و ئه‌وانه‌ى كرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كراوه، یارى به ئامێرى هه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌كان بكات، یان هه‌وڵى تێكدان و شكاندنیان بدات، له‌سه‌ركاره‌كه‌ى ده‌رده‌كرێت، هه‌روه‌ها ره‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى یاسایى لە بەرامبەر بگیردرێته‌به‌ر".
لە بەیاننامەکەدا کۆمسیۆن پەیامێکی توندیش ئاڕاستەی ده‌نگده‌ران دەکات و ده‌ڵێت، "هه‌ر ده‌نگده‌رێك له‌سه‌ری بسه‌لمێنرێت یان تێوه‌بگلێت له شكاندن و یاریكردن و هه‌وڵدان بۆ خراپكردنى ئامێره‌كان، به‌تایبه‌ت ئامێرى جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردن، رەوانەی دادگا ده‌كرێت تا رێوشوێنى یاسایى له‌به‌رامبه‌رى بگیرێته‌به‌ر".