بەڤیدیۆ.. ئەو کاندیدەی لەسەر گرتە سێکسیەکە لەهەڵبژاردن دوورخرایەوە روونکردنەوە دەدات

ئەو کاندیدەی قەوارەکەی حەیدەر عەبادی کە لەسەر گرتەیەکی سێکسی لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخرایەوە، روونکردنەوە دەدات و دەڵێت " ئەو گرتەیە دروستکراوەو ئەوان ناتوانن لەرووی سیاسیەوە من بروخێنم".

ئیبتزاز ئەحمەد جاسم كاندیدی  دورخراوە لەسەر لیستی هاوپەیمانی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادی،  لەبارەی دورخستنەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە روونکردنەوە ڤیدیۆیەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دورخستنەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردن هیچ پەیوەندی بەو بابەتەوە نییە و دەڵێت "بومەتە قوربانی حساباتی سیاسی" .

ناوبراو لە بارەی بڵاوكردنەوەی گرتە سێكسیەكەوە ، رەتیدەكاتەوە ئەو كارە لە ئەخلاق و رەوشتی ئەو بوەشێتەوە و دەڵێت" سوپاس بۆ خوا خێزانێكی پارێزراوێن و دورین لەو شتانەوە" .

هاوکات سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی کرد کە یارمەتیان داوە لە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە.

 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد كە هاوپەیمانی نەسر ، كاندیدی ژمارە 9 ی لە لیستەكەی بە ناوی  ئینتیزار ئەحمەد جاسم دورخستۆتەوە.

 دورخستنەوەی ئەو كاندیدە ژنەی هاوپەیمانی‌ نەسر،  دوای بڵاو بونەوەی گرتەیەكی سێكی ناوبراو دێت لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان   كە تێیدا ئەو كاندیدە ژنەی هاوپەیمانی نەسر بە نیمچە روتی دەردەكەوێت .




PM:09:13:20/04/2018