وەزارەتی دارایی لیستێکی نوێی مووچەی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایدەگەینێت مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە بە سیستەمی نوێی مووچە دابەشدەكرێت.

یەكەم_ سبەی سێ شەممە 24/4/2018
1_ مووچەی  ئەنجوومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت.
2_ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەكرێت.
دووەم_چوار شەممە 25/4/2018
1_ مووچەی خانەنیشنی سەربازی و مەدەنی دابەشدەكرێت.
2_ مووچەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن دابەشدەكرێت.
سێهەم_ پێنج شەممە 26/4/2018 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت.



PM:02:46:23/04/2018