" 30 پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق عەرەبی نازانن"

شاخەوان عەبدوڵا، په‌رله‌مانتاری‌ ‌پارتی‌ له‌ پەرلەمانی عێراقی ئاشکرای دەکات لەم خوولەی ئێستادا ٣٠ پەرلەمانتاری‌ كورد عەرەبی نازانن‌و بەدرێژایی چوار ساڵی رابردو، قسەیەکیان لەهیچ دانیشتنێکدا نەکردوە”.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا به رۆژژنامەی ‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاندووە له‌و 30 په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ی‌ كه‌ عه‌ره‌بی‌ نازانن‌و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقن، نزیكەی 10 پەرلەمانتاریان لە فراكسیۆنی پارتین‌‌و ئەوانی دیكەش لە فراكسیۆنی یەكێتی‌و گۆڕان‌و فراكسیۆنەكانی ترن، ئه‌و وتی‌ "بەداخەوە حزبە كوردییەكان لەسەر بنەمای لێهاتویی‌و كارامەیی‌و پسپۆڕی‌و زانینی زمان كاندیدەكانیان بۆ پەرلەمان نانێرن، بەڵكو بەشێكی زۆری كاندیدەكان بەمەبەستی وەرگرتنی ئیمتیازات دەنێردرێنە بەغدا”. 

راپۆرتەکەی ئاوێنە رای حاكم شێخ لەتیف په‌رله‌مانتاری‌ خولی‌ پێشوی‌ عێراقغ وەرگرتووە، رایگه‌یاندووە لەخولەكەی ئەواندا پەرلەمانتاری كورد زۆر بوون كە عەرەبییان نەزانیوەو "هەر چوار ساڵەكە قسەیەكیان نەكردوە”.، ئه‌و وتوویەتی "ئەم حزبانەی ئێمە بەغدا وەك كارخانەیەك بۆ دابینكردنی ئیمتیازات بۆ كادرەكانیان سەیردەكەن”.

رۆژی ١٢ ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و پەرلەمانێکی نوێ لە ٣٢٩ پەرلەمانتار هەڵدەبژێرن. 



AM:11:24:24/04/2018