پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەنگدەران ئاگادار دەکاتەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسێۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند هەر هاولاتیەكی عێراقی ئەگەر یەكێك لەم بەڵگەنامانەی پێبێت مافی دەنگدانی دەبێت لە هەلبژارنەكەی 12ی ئایاری ئەمساڵ دەبێت.

محەمەد عوسمان، پەرلەمانتاری فراكسێۆنی یەكێتی نیشتمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران  لە ئەكاونتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە كە هاولاتیانی عێراقی دەتوانن دەنگ بدەن ئەگەر یەكیك لەم بەلگە نامانەی پێ بێت لەكاتی دەنگداندا كە بریتیە لە :

١- كارتی بایومەتری كە وینەی دەنگدەری لەسەرە .

٢- كارتی كۆن كە وینەی دەنگدەری لەسەر نییەو پێشتر دەنگی پێداوە

٣-كارتی "قەسیر ئامد" واتا ئەوانەی موالیدیان لە ١٩٩٧ بو ٢٠٠٠ دەتوانن دەنگبدەن بەوكارتەی بۆیان دروستكراوە بەمەرجێك وەری بگرنەوە.

٤- هەندیك هاوڵاتی لەكاتی ئەنجامدانی بایومەتری هەردوو كارتەكەیان لێ دەسەنەوە و بەلام فریانەكەوتوون كارتی نۆی بە وێنەوە بۆیان دروست بكەن ، ئەوا دەتوانن بە وەصلی سحب دەنگ بدەن. كە لەلایەن كومسیونەوە پێشتر پێدراوە .

٥- هەر هاوولاتیەك كارتەكەی ون بووە بەلام چوتە بنكەی پولیس و رایگەیاندووە كە كارتەكەی ونبووە دەتوانیت دەنگبدات بەمەرجیك مامەلەی ونبونی لە كومسیون كردبیت و پسووڵەكەی وەردەگریتەوە دەتوانیت دەنگبدات بەو پسووڵەیە.



AM:11:27:27/04/2018