کاندیدێکی هاوپەیمانی دیموکراسی: دژی ناعەدالەتی دەوەستینەوە

کاندیدێکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ئاماژە بەوەدەکات، دژی ناعەدالەتی دەوەستینەوەو پێشوازیش لە هەر کەسێک دەکەن کە دژی ناعەدالەتی هەنگاو بنێت و ڕێگا لە تەخشان و پەخشانکرنی داهاتی ئەم میلەتە بگرێت.

شیرین علی حسێن کاندیدی ژمارە ٦ی لیستی ١٥٣ی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" ئێمە بە چونمان بۆ بەغداد  کار لەسەر چەسپاندنی دیموکراسی و بنەبڕکردنی ناعەدالەتی دەکەین لە سەرتاسەری عێراق،

هەروەها وتیشی،" دەمانەوێت نمونەو مۆدێل و نەهجێکی نوێ بخەینە ناو پڕۆسەی سیاسییەوەو ببینە چەتری کۆکەرەوەی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی، کە دژی ناعەدالەتی هەنگاو دەنێن و ڕێگا لە تەخشان و پەخشانکرنی داهاتی ئەم میللەتە مەزڵومە دەگرن.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو کاندیدەی هاوپەیمانی و دیموکراسی ئەوەی خستەڕوو،" دەبێت مۆدێلی حزب حزبێنەو خزم خزمێنە بگۆڕین بە سیستمی چەسپاندنی یاسا و ڕێگە نەدرێت چیتر سیستمی خێڵگەرایی و بنەماڵەیی، چارەنوسی گەلەکەمان بەرەو سەرگەردانی زیاتر ببات.


AM:10:38:28/04/2018