پەکەکە ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە بارزان کرد ئامانج

لە ئەنجامی چەند چالاكییەكی گەریلاكانی هەپەگە لە چەلێ، بارزان و لێلكان حەوت سەربازی سوپای توركیا كوژران.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی چالاكیی گەریلاكان لە باشوری كوردستان و جولەمێرگی باكوری كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لە سە رماڵپەری فەرمییدا بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هەپەگەدا باس لەوەكراوە، گەریلاكانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا لە دژی داگیركارییەكانی حكومەتی تورك لە خاكی باشوری كوردستان چەند چالاكییەكیان ئەنجامدا.

پەکەکە ڕایدەگەیەنێت" بەرەبەیانیی ئەمڕۆ گەریلاكانمان لە گردی بەیرەقی دەڤەری بارزان چالاكییەكیان لە دژی سوپای تورك ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا سێ سەربازی سوپای تورك كوژران".

لە ئەنجامی چەند چالاكییەكی دیكەی گەریلا لە دژی سەربازانی توركیا ژمارەیەك سەربازی دیكە كوژراون و جەختیشكراوەتەوە، لە كۆی چالاكییەكاندا حەوت سەرباز كوژراون.



PM:04:28:30/04/2018