پارێزگاری سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەی دەنگدەران دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، ده‌نگت بوونته، ئێستا‌و ئاینده‌ته، ته‌نها ده‌نگت مه‌خه سه‌ر كارتی ده‌نگدان، ره‌نگ و ئیراده‌و ئامانجیشت له‌گه‌ڵیدا بنه‌خشێنه.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له په‌یامێكدا كه له لاپەڕەی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژەی بەوەداوە،" بۆ ده‌نگێك، دین و دینار و دیدو دنیا ده‌هێنن، دڵ ده‌شكێنن، ده‌ست ده‌بڕن، ده‌رون له ڕۆح ، به‌نده له خودا، خود له خه‌ڵك؛ ده‌تۆرێنن، ده‌وڵه‌ت كه‌رت و نیشتمان له‌تده‌كه‌ن، هه‌راجه‌كه‌ن، ده‌یكه‌نه لانه‌ی بێگانه، خاوه‌نماڵ ده‌كه‌ن به ئاواره، ده‌رد ده‌كه‌ن به ده‌رمان، گه‌نده‌ڵیی به پاكیی، درۆ به ڕاستیی، ناشیرینیی به جوانیی، نامه‌ردیی به مه‌ردیی".
دەشلێت،"ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگتیان مه‌به‌سته خۆتیان، شكۆتیان، مرۆڤبوونتیان، ژیان و بوون و ئازادییه‌كانت و ئیراده‌و ئامانجه‌كانتیان لا گرنگ نییه، بۆ ساتێك ده‌نگت ده‌به‌ن و بۆ عه‌یامێك ده‌یدۆڕێنن".
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژە بەوەشدەکات،"ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆ ئیراده‌ت ده‌كه‌یته وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافیی ئه‌وا دڵنیابه ئه‌و وێنه‌یه وێنه‌ی ته‌مه‌نه، مه‌هێڵه هه‌موو كه‌س و كات و شوێن و شتێك له وێنه‌كه‌تدا ده‌ربچن، چونكه دواتر هه‌ر تۆ به‌سنیت، ئه‌وانیش ده‌بن به شت، شتێك كه دواجار خوانه‌كرده؛ نه تاهیره‌و نه ته‌ور..".
هەروەها باس لەوەشدەکات "ده‌نگت بوونته، ئێستا‌و ئاینده‌ته، ته‌نها ده‌نگت مه‌خه سه‌ر كارتی ده‌نگدان، ره‌نگ و ئیراده‌و ئامانجیشت له‌گه‌ڵیدا بنه‌خشێنه، ده‌شێ تۆ پێویستت به ده‌نگدان نه‌بێت، به‌ڵام نه‌وه‌یه‌ك، نیشتمانێك، هیوایه‌ك، دۆزێك، پێویستی به‌تۆیه، بیسه‌لمێنه كه تۆی ئه‌وان دروستده‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دواتر وه‌ستایه‌تی خۆیانت پێنه‌فرۆشنه‌وه".
لە درێژەی پەیامەکەیدا ئەوەشی خستوەتەڕوو"له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌به كه هیچ كاتێك له پێناوی پله و پایه‌وپۆست و داهات و ده‌سكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا، بیر‌و بڕوا و باوه‌ڕو مه‌بده‌ئه‌كانیان له‌ده‌ستناده‌ن، له پێناوی خۆیاندا تۆ نافرۆشن..".
پارێزگاری سلێمانی وێنەی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی لەگەڵ نوسینەکەیدا داناوەو ئاماژەی بەوەداوە،"ئه‌و وتی: دژی لوتبه‌رزیی و ترس و درۆ‌و ڕق- به؛ له‌گه‌ڵ خاكیبوون و بوێریی و ڕاستگۆیی و خۆشه‌ویستیی – به ، به‌هێزیی و پاكیی و لێبورده‌یی، ئیراده‌ی خه‌ڵك، پشتیوانیی خودا؛ سه‌رتده‌خه‌ن، ئێوه له‌سه‌ر ڕێی ڕاستین؛ ئاوڕمه‌ده‌نه‌وه، چاوتان له ئاینده‌بێت، نه ملكه‌چبن، نه‌ملهوڕ، سه‌ركه‌وتن چاوه‌ڕێتانه، دوامه‌كه‌ون..، خودا پشت وپه‌ناتان بێت..".