نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزوەوە، لە ئیستادا نرخی هەر بەرمیلێک لە سەرو ٧٣ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٣ دۆلار و ٥٩ سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیهان بە ٦٨ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.



AM:11:45:05/05/2018