دونیا جیهانبەخت، کچە نمایشکاری جلوبەرگی ئێرانی، کە بەهۆی شۆخ و شەنگییەکەیەوە هەوادارێکی زۆری هەیە، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردەوە.
ئەو کچە نمایشکارە ئێرانییە، کە لە نێو هەوادارەکانیدا بە پڵنگەکەی ئێران ناسراوە، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرامدا کە بە ستایلێکی جیاواز دەرکەوتووە بڵاو کردەوە و وێنەکانیشی زیاتر لە 90 هەزار لایکی بۆ هاتووە.
دونیا، کچە نمایشکارێکی فارسە و تەمەنی 27 ساڵە و یەکێکە لە ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە ئێستادا لە شاری كوالا لامپوری پایتهختی مالیزیا ژیان بەسەر دەبات و زیاتر لە چوار ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام.