لە کەرکوک، ئەنجامی هەڵبژاردن سەرلەنوێ بەدەست جیادەکرێتەوە

وەسفی عاسی، سەرۆكی لیستی "باب العرب" لەكەركوك دەڵێت " لەگەڵ كۆمسیۆن رێككەوتون لەسەر جیاكردنەوەی سەرلەنوێی دەنگەكان لەكەركوك و ئاماژە بەوەشدەكات كە پرۆسەكە بە دەست ئەنجام دەدرێت".
 
وەسفی عاسی بە ماڵپەڕی "غەدر پرێس"ی راگەیاندوە پێداگرییان كردوە لەسەر ئەوەی كە ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە كەركوك بە دەست بكرێت و ئەوەش شتێكە هیچ سازشێكی لەسەر ناكەن.
 
جەختیشی كردۆتەوە كە ئەوان دڵنیان لەوەی دەستكاری دەنگەكان كراوە.
 
ئەوەشی خستۆتەڕو"كۆمسیۆن بۆچوونی خۆی هەبو لەم بابەتەدا و لەسەر ئەوە رێككەوتین پرۆسەی ژماردن و جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان بۆ سندوقەكانی ئەو وێستگانە بكرێت كە سكاڵایان لەسەرە، ئەگەر دەركەوت وەك ئەنجامە ئەلكترۆنییەكان نین، ئەوكات پێداچونەوە بە سندوقەكانی دیكەشدا بكرێت."



PM:10:48:13/05/2018