حکومەتی تورکیا به‌هۆى كوژران و برینداربونی ده‌یان فەلەستینی لە دواى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ قودس، سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
بەکر بۆزداغ، وته‌بێژى حكومه‌تى توركیا رایگەیاند"سێ رۆژ ماتەمینی رادەگەیەنن، ئەوەش بەمەبەستی دەربڕینی ھاوخەومی لەگەڵ گەلی فەلەستین".
ئەمڕۆ دوو شەممە لەکاتی ڕێورەسمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی نوێی ئەمریکا لە قودس، فه‌له‌ستینییه‌كان خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، بەوهۆیەوە ٥٢ کەس كوژران.
پاش ئەوەی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ شاری قودس دەگوێزێتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ته‌ل ئه‌بیب بۆ قودس، گێڕا و، لە ساتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگەکە فه‌له‌ستینییه‌كان ناڕازیبوونی توندیان لەبەرامبەر ئەو ئاهەنگە نیشاندا و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توند له سنووری غه‌زه روویدا و چەندین فەلەستینی کوژران و برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، لە ئەنجامی دەستڕێژی سەربازانی ئیسرائیل لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە، ٥٢ فەڵەستینی کوژراون و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.
رۆژی ٦ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ قودس، ئەو بڕیارەش ناڕەزایەتی توندی فەڵەستین و وڵاتانی عەرەبی لێکەوتەوە.