بەوێنە...تەرمی منداڵێک دوای دەستدرێژی کردنەسەری دۆزرایەوە

ئەمڕۆ چوارشممە لەشاری کەکوک تەرمی منداڵێکی چوار ساڵ لە ناوەڕاستی شارەکە دۆزرایەوە کە شوێنکاری دەستدرێژی بەسەر جەستەیەوە هەیە.

بەگوێرەی زانیارەکان هێزە ئەمنییەکان منداڵەکەیان دۆزیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە پاش ئەوەی منداڵە چوار ساڵەکە کوژراوە، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر لەلایەن دوو کەسەوە لە گەرەکی واستنی.

لە پاش دۆزینەوەی تەرمەکە، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا بۆ لێکۆڵینەوە و توێکاریکردنی لاشەکەی.



AM:11:08:16/05/2018