لە کەرکوک یەکێتی براوەی یەکەمە

کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردن رایگەیاند" یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک هێزی یەکەمەو شەش کورسی بەدەستهێناوە".

هەروەها هێزی دووەم هاوپەیمانی عەرەبییە کە پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت سەرۆکیەتی ٣ کورسی بەدەستهێناوە.

هێزی سێهەم بەرەی تورکمانییە کە سێ کورسی بەدەستهێناوە.

هیچ هێزێکی تری کوردی لەو پارێزگایە وەک کۆمسیۆن رایگەیاند هیچ کورسیەکیان بەدەستنەهێناوە.



AM:02:27:19/05/2018