ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانى عێراق  بۆ تاوتوێکردنى ساختەکارییەکانى پڕۆسەى هەڵبژاردن، دانیشتنێی نائاسایی ئەنجام دەدات،.


بڕیاربوو پێنج شەممەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سەبارەت بە پێشێلكاریەكانی هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایار سازبكات، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەكە ئەنجامنەدرا و خرایە ئەمڕۆ.

بەپێی ەكارنامەی دانیشتنەكەئ ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پانگهێشت دەکرێت، سەبارەت بەوپێشیلكاریانەی كە لە هەڵبژاردنی 12 ئایار ئەنجامدراون".

هاوکات فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق رایگەیاندووە، کۆبونەوەکە کاتژمێر چوارى ئێوارەى ئەمرۆ لەسەر داواى  ١٦٥ پەرلەمانتارئەنجام دەدرێت،بۆ دەرکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامى هەڵبژاردن و لێپێچینەوە لەو کەسانەی ساختەکارییان کردووە لە هەڵبژاردنەکاندا

ڕۆژی ١٢ی ئایار، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ژمارەیەک لە لایەنی سیاسی لە هەرێم و بەغدا ئەنجامی پرۆسەکەیان ڕەتیانکردەوە و ڕایانگەیاند، هەڵبژاردنەکە ساختەکاری تێدا کراوە و ئەو دەنگانەی راگەیەندراوە دەنگی ڕاستەقینەی خۆیان نییە، داوشیانکرد دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێت.


AM:09:51:24/05/2018