لەبارەی کەمکردنەوەی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ كەمكردنەوەی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ نییە.

حسێن محەمەد قادر، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر رایدەگەیەنێت كاتژمێرەكانی هەبوونی كارەبا پەیوەندی بە دوو فاكتەری سەرەكییەوە هەیە كە ئەوانیش توانای بەرهەمهێنان و خواستە لەسەر كارەبا.

وتیشی توانای بەرهەمهێنان چەند زۆرتربێت، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت، خواستیش هەرچەندە زیاتر بێت، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەمتر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر، باس لەوەش دەكات كە تاكو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ كەمكردنەوەی بڕی كارەبای نیشتیمانی بۆ مانگی حوزەیران بوونی نییە.

حسێن محەمەد جەختیش دەكاتەوە كە ئەو گۆڕانكارییەی لە كەشوهەوای هەرێمی كوردستاندا دروست بووە، لەم وەرزەدا، یارمەتیدەر بۆ زیاتر پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیانی شاری هەولێر.



PM:01:33:24/05/2018