هاتوچۆی نێوان هەولێر و سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە ڕێگەی سلێمانی- هەولێر بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا دەكرێتەوە.
 
عەقید زاهیر محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە بە ماڵپەڕی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاند " ڕۆژی یەكشەممە 27-5-2018 ڕێگەی نێوان سلێمانی- هەولێر لەبەنداوی سماقوڵی بەڕووی هاتوچۆی شۆفێران دەكرێتەوە".

بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ئاماژەی بەوەش كرد " بە كردنەوەی ئەو ڕێگەیە فشاری سەر ڕێگەی سەرەكی كۆیە - هەولێر كەم دەكات":

بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە ئەوەشی خستەڕوو " لەئێستادا نۆژەنكردنەوەو قیرتاوكردنی ڕێگەی سماقوڵی بەكۆتا گەیشتووە".

زستانی ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینی زۆرە رێگاکە داخراو پێویستی بە نۆژەن کردنەوە کرد، لەم هەفتەیەوە دەکرێتەوەو فشار لەسەر رێگای سلێمانی- کۆیە – هەولێر کەمدەبێتەوە.
 




PM:02:37:26/05/2018