کەشناسی راگەیەندراوێک لەبارەی زریانی مکونو بڵاودەکاتەوە

لێپرسراوى به‌شى پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم  رونکردنەوەیەک لەبارەی زریانی "مکونو: بڵاودەکاتەوە.

بژار ئەکرەم، لێپرسراوى به‌شى پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، وێنه‌ى مانگى ده‌ستكرد "اعصارى مكونو" كه‌ كاریكردۆته‌ سه‌ر كه‌ناراوه‌كانى سه‌لته‌نه‌ى عومان و یه‌مه‌ن و باشوورى سعویدیە، خێراى باى تۆماركراوى له‌ سه‌رووى 150 كم له‌ كاتژمێرێكدا، هەروەها كۆى گشتى بارانى له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ له‌ سه‌رووى 300 ملم تۆماركراوه‌" .

دەشلێت، له‌ كه‌ناراوه‌كان به‌ پله‌ى دووه‌م ده‌هات له‌ رووى خێراى و باوبۆرانی، به‌ڵام كه‌ گه‌یشته‌ سه‌ر رووبه‌ره‌ وشكایه‌كان پله‌كه‌ى كه‌م بۆوه‌ بۆ پله‌ یه‌ك".

بژار ئەکرەم ئاماژە بەوەشدەکات، 
له‌ دواى گه‌یشتى به‌ هه‌ندێ ناوچه‌ى سعودیەو كه‌نداو له‌ "اعصار"ه‌وه‌ گۆڕا بۆ "عاصفه‌" خولگه‌یه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش پۆلێنى نیه‌ خێراى و دابارینى كه‌متره‌، بۆیە هیچ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕه‌وشى كه‌شى هه‌رێمى كوردستان نیه‌".

 



PM:10:50:26/05/2018