کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

پەرلەمانی عێراق دەستی بەکۆبوونەوەی خۆی کرد، هۆشیار عەبدولآ پەرلەمانتاری گۆڕان رایگەیاند" کۆبوونەوەکە زیاتر بۆ راگۆڕینەوەیە".

هۆشیار عەبدولآ پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند" ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی ئامادەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆن، رێژەی یاسایی تەواو ناکەن و ١٥٣ ئەندام پەرلەمان ئامادەیە کە خۆی پێویستە ١٢ پەرلەمانتاری تر ئامادەبێت تا رێژەی یاسایی تەواوبێت و لە دانیشتنەکەدا بڕیار بدرێت". ( ژمارەی پەرلەمانتارانی عێراق ٣٢٨ ئەندامە دەبێت نیوەی زیاتر ئامادە بێت کە دەکاتە ١٦٥ ئەندام).

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کۆبوونەوەکە تایەبت دەبێت بە بیروڕا گۆڕینەوە.

ناوبراو ئاشکرای کرد، هەردوو لیستی یەکێتی و پارتی هیچ ئەندام پەرلەمانێکیان ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون. هەروەها مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری گۆڕان و تافگە ئەحمەد پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان و سەربەخۆی ئێستا، بەهەمان شێوە ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارەم هەوڵی سەرۆکایەتی پەرلەمانی و ئەو فراکسیۆنانەیە کە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنن و بە ساختەکاری ناوزەدی دەکەن، بەلآم ئەم کۆبوونەوەیەش نەیتوانی رێژەی یاسایی تێپەڕێنێت.






PM:05:52:28/05/2018