تاریق حەرب شاره‌زای یاسای ده‌ستوری و یاسا ئاساییه‌كان له عێراق ڕایگەیاند، یاسا به‌یاسا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه نه‌ك به‌بڕیار و دەڵێت "پەرلەمان ده‌توانێت یاسایه‌كی نوێ ده‌ربكات بۆ هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستا و دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
ناوبراو بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، پەرلەمان ده‌بوو یاسا ده‌ربكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نه‌ك بڕیار و وتووشیەتی، په‌رله‌مانی ئێستا به ده‌نگی (٢٠١) په‌رله‌مانتاری ده‌توانێت یاسایه‌كی نوێ ده‌ربكات بۆ هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستا.
دەشڵێت "یاسا به‌یاسا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه نه‌ك به‌بڕیار، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌واو نییه، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، چونكه مافی ده‌نگدان یه‌كێكه له‌و مافانه‌ی كه ده‌ستوری عیراقی زامنی كردووه بۆ هاوڵاتیانی عێراقی".
ڕاشیگەیاندووە "جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان، پێویستی به یاسا نییه، بڕیار به‌سه، پێویسته له‌سه‌ر كۆمسیۆن جێبه‌جێی بكات، چونكه ئه‌وه هه‌روه‌ك ده‌وترێت له مافه‌كان نییه، به‌ڵكو دادپه‌روه‌ری له‌نێوان كاندیده‌كان به‌دیده‌هێنێت".
ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیش بەشێک لە لایەنەکان ڕەخنەیان لێگرتوو و ڕایانگەیاند، ساختەکاری گەورەی تێدا کراوە.
هاوکات پەرلەمانی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیاری دا بە ئەژمارکردنەوەی ١٠%ی دەنگەکان و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن کرد.