ئەردۆغان: ئەگەر هەیە لە هەر کاتێکدا هێرشی بکەینە سەر قەندیل

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر بەغدا گەریلاکانی پەکەکە لە قەندیل دەرنەکات، ئەوا هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانیان.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا بە سی ئێن ئێن تورکی ڕاگەیاند "تورکیا ئەگەری هەیە ئێوارەیەک لە هەر کاتێکدا هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر قەندیل".

ئەوەش لەکاتێکدایە میدیاکان باس لەوە دەکەن سوپای تورکیا بە قوڵایی ٢٥ کیلۆمەتر هاتووەتە ناوخۆیی خاکی هەرێمی کوردستانەوە و بەرپرسانی بەغداش داوا لە تورکیا دەکەن ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان چەندجارێک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و دەیان سەربازی تورکیا کوژراون.



AM:09:08:08/06/2018