راهێنەری بەرازیل رەتیدەکاتەوە ببێتە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید


تیتی راهێنەری تیپی تۆپی پێی هەڵبژاردەی بەرازیل، رەتیکردۆتەوە پۆستی راهێنانی یانەی ریاڵ مەدرید لە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی جامی جیهانی وەربگرێت.

دوینێ رۆژنامەکان هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردۆتەوە پێرێزی سەرۆکی یانە شاهانەییەکە دەیەوێت تیتی بکاتە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام ئەو راهێنەرە هەموو ئەو دەنگۆیانەی بە ناراست زانی و ئاشکرای کرد بە هیچ شێوەیەک پۆستی راهێنانی بەرازیل وەرناگرم و رێزی ئەو گرێبەستە دەگرم کە لەگەڵ هەڵبژرادەی وڵاتەکەمدا هەمە.



PM:05:30:10/06/2018