شەوی ڕابردوو لە بەردەم مزگەوتی فاروق لە ناحیەی کەزنەزانی هەولێر تەقە لە هاووڵاتییەک کراوە کوژراوە.
بە وتەی شایەتحاڵەکان لە شوێنی ڕوداوەکە، ئەو هاووڵاتییەی کوژراوە لەلایەن دوو کەسەوە دەستدڕێژی لێکراوە و لە شوێنی روداوەکە دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو هاووڵاتییەی کوژراوە پێشمەرگەیە و هێزە ئەمنییەکانیش سەرقاڵی لیکۆڵینەوەن لە ڕوداوەکە.