بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۳ ی حوزیران نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی گۆرانکاری زۆری بەسەردا هات و بە بەراورد بە دوێنێ نرخێکی بەرزی تۆمار کرد.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٥٥۰ دینارە. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤١ هەزارو ٦٥۰ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ۱٦۰ هەزار دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٦ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٨ هەزار دینارە.