رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كوژرا

له‌ بۆردومانێكدا له‌ ئه‌فغانستان  "مەلا فەزلوڵڵا" رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كوژراوە.

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان بە ماڵپەڕی روسیا تودەی راگەیاندووە، کە مەلا فەزلوڵڵا شەوی پێنجشەممە لەمیانی هێرشێكی ئاسمانی ئەمەریكادا كوژراوە.

پێشتریش جەنەڕاڵ مارتن ئۆدۆنێل، نوێنەری سەركردایەتی هاوبەشی ئەمەریكا و ئەفغانستان ئاماژەی بەوەدابوو،کە لە هێرشێكی ئاسمانیدا گورزێكی كوشندەیان  تیرۆستان داوەو سەركردەیەك بە ئامانج گیراوە.

مەلا فەزلوڵڵا،، یەکێل بووە لە داواکراوانی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، کە بری پێنج ملیۆن دۆلاری دانابوو بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت شوێنی ناوبراو ئاشکرا بکات.




PM:02:41:15/06/2018