جگەرە کێشان زەرەری گەورە بە مناڵی کۆرپە دەگەیەنێت

دکتۆرێکی بواری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون رایدەگەینێت " جگەرە کێشان زەرەرێکی زۆر دەگەیەنێت بە کۆرپەلە".

دکتۆرە قەمەر خۆشناو پزیشکی دادوەری لە لێدوانێکیدا بۆ سپی لەسەر باری تەندروستی کۆرپە و پەیوەندی بە باری تەندروستی دایکیەوە، رایگەیاند" جگەرەکێشان زەرەرێکی زۆر دەگەیەنێت بە کۆرپلە".

دکتۆرە قەمەر دەشڵێت" جگەرەکێشانی دایک دەبێتە هۆی کەمی کێشی کۆرپە، لەبارچوونی منداڵ، یان مردنی مناڵ لەسکی دایکیدا".
 
دکتۆرە قەمەر خۆشناو، پزیشکی دیاری کورد لە بواری نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، نیشتەجێی ئیسترالیاوە خاوەنی چەند خەڵاتێکی بوارەکەی خۆیەتی.



AM:11:15:18/06/2018