کەشناسی ڕێنمایی بۆ هاوڵاتیان بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، چەند ڕێنماییەکی بۆ کاتی خۆڵبارین بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/6/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان چەند ڕێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاوکردەوە، تێیدا ھاتووە "دوورکەوتنەوەی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکانی ڕەبۆ بۆ ھەستەوەریی سییەکانن، لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی ئەو جۆرە کەشوھەوایانە".

باس لەوەش کراوە "دوورکەوتنەوەی ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەریی تازەی لووت و چاویان بۆ کراوە، لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی ئەو جۆرە کەشوھەوایانە".



PM:12:51:21/06/2018