سه‌رۆک وه‌زیرانی توركیا ڕایگەیاند، سوپای تورکیا بەردەوام لە عێڕاق چالاکی ئەنجام دەدەن و تەنها له باكووری عێراق ١١ بنكه‌ی كاتی‌یان هه‌یه.
بینالی یڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی توركیا بە کەناڵی حەبیری ڕاگەیاندووە، ئۆپه‌راسیۆنی پاكسازی لە عێراق بە شێوەیەکی فراوان ئەنجامدراوە لەو نێوەندەشدا له رووبه‌ری ٤٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا چالاکی سەربازیان ئەنجامداوە بەردەوامیش دەبن لە چالاكییه‌كانیان.
سەبارەت بە باردۆخی منبج سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەوەشی ڕاگەیاند، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له منبج ده‌ستیان به هاریكاری یەکتیر کردووە، ئه‌وه پێشهاتانەی ئەم دوایەیی نێوان هەردوو وڵاتیشی بە گرنگ ناوبردووە ئاماژەی بە ئەوە کرد، پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات لە دوای ڕێکەوتنەکەوە باشتر بووە به پێچه‌وانه‌وه ئەگەر هەبوو ره‌وشەكە ڕوبەروی ئاڵۆزتر ببوایه.
ئەوەشی خستەڕوو " متمانه‌كردن به ئه‌مریكا لای رای گشتی تورکیا له ره‌وشێكی خراپدایه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه مه‌یدانییه‌كان كه‌متر له سه‌دا ٢٠ی هاووڵاتییانمان متمانه به ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، ئه‌مه ره‌وشێكی زۆر ترسناكه. ئه‌وه‌ی پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكاته‌وه، ئه‌مریكایه نه‌ك ئێمه".