بە ڤیدیۆ.. پەرواز حسێن و گۆران ساڵح لە ساتێکی رۆمانسیدا دەردەکەون

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پەرواز حسێن و گۆران ساڵحی زۆر رۆمانسیانە لە یەختێکدا لە ئیستانبوڵ دەردەکەون.

ئەو دوو هونەرمەندە کە ئێستا لە وڵاتی تورکیان و بۆ کارێکیی هونەری لەوێن، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رۆمانسیانە دەردەکەون.

پێشتریش پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی " بەمزووانە چاوەڕێی سوبرایزم بن"، بەبێ ئەوەی ئاشکرای بکات سوپرایزکەی چییە.   

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.



PM:10:49:22/06/2018