سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆك كۆماری و عه‌بدوڵا زه‌یدان په‌رله‌مانتاری شاری جۆله‌مێرگی هه‌ده‌په، له زیندانی ئه‌دیرنه ده‌نگیان دا.
له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆك كۆماریی توركیا له تویته‌ر، ڕاگه‌یه‌ندرا كه ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په عه‌بدوڵا زه‌یدان له زیندانی ئه‌دیرنه ده‌نگیان داوه.
ده‌میرتاش له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر ڕایگه‌یاند: «ئێمه‌ش ده‌نگی خۆمان دا. هیوادارم هه‌موو كه‌س بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بۆ داهاتووی وه‌ڵات و دیموكراتی بده‌ن. هیوادارم ده‌نگدان له بارودۆخێكی ئارام‌دا به‌ڕێوه‌بچێت. باوه‌ڕم وایه كه ئه‌نجامیش زۆر باش ده‌بێت. خێردار بێت.»