وادەی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی توركیا ئاشکرادەکرێت

 سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو ئەنجامی رەسمی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتی و پەرلەمانییەكەی وڵاتەكەیان رادەگەیەنن.

سەعدی گۆفەن، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا ئەمڕۆ 25ی حوزەیران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنەكە لەخولی یەكەمدا بەئەنجام گەیشتوە، بۆیە رۆژی 5ی تەموزی داهاتوو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ئاشكرادەكەن.

 ئاماژەی بەوەشدا، پێش راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان، لە رێگەی لیژنەیەكەوە پێداچوونەوە بۆ ئەو سكاڵاو تانانە دەكات، كە پارتە سیاسیەكان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان گرتویانە.

رۆژی یەکشەممە 24ی حوزەیران پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆککایەتی کۆمارو پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد، و تیایدا 50 ملیۆن و 65 هەزارو 80 كەس بەشداریان لە پرۆسەکە کرد، بەمەش رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لەدەنگداندا 88% بووەو تائێستاش 99.98%ی ئەنجامەكان بەتەواوی داخڵی سیستەم كراوە. 


PM:08:05:25/06/2018