مه‌حمود سه‌نگاوى، به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به مه‌لا به‌ختیار، ده‌رده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ى له مه‌راسیمی به‌خشینى خه‌ڵات به پێشمه‌رگه دیرینه‌كان كراوه، بۆ تێكدانی ڕیزه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه‌یه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتووه، مه‌حموود سه‌نگاوى، وه‌ك سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى ڕێكخستنه دێرینه‌كانى یه‌كێتی، نووسیویه‌تى "ئه‌وه‌ى دوێنێ هه‌ڤاڵ (مه‌لا به‌ختیار) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی ئه‌نجامى دا، سه‌رتاپاى ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه پێمان وایه ئه‌مه بۆ تێكدانى ڕیزه‌كانى ڕێكخستنه دێرینه‌كانه، وه‌ك چۆن به‌رده‌وام خه‌ریكی تێكدانى ڕێزه‌كانى (ی. ن. ك) بووه".
مه‌حمود سه‌نگاوى، كه هاوكات ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، له به‌یاننامه‌كه‌دا نووسیویه‌تى "وه‌ك كۆمه‌ڵه‌كه‌مان، داوا ده‌كه‌ین مه‌لا به‌ختیار دوور بكه‌وێته‌وه له‌نانه‌وه‌ى ئاشووب و ئاژاوه‌گێڕی بۆ تێكدانى یه‌كێتى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زیان زیاتر سوودى بۆ (ی. ن. ك) نابێت".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌نگاوى به مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت "به‌ڕێزتان كه بانگه‌شه‌ى دیموكراتییه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌موو پڕه‌نسیپێكی دیموكراتیتان پێشێل كردووه و له سوودی خۆت و زیان به یه‌كێی به‌ولاوه هیچی تر نه‌بووه".
دوێنێ له مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتی، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك رێكخستنی دێرینی ئه‌و حزبه.