یەكەم حاڵەتی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێم تۆماركرا

وتەبێژی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو نەخۆشەی كە دوێنێ شەممە لە قەزای سۆرانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر كرابوو بۆ چارەسەركردن، ئەنجامی پشكنینەكانی دەرچووەو دەركەوت كە نەخۆشی تای خوێنبەربوون "كۆنگۆ"ی هەیە.

فاخر هەركی، ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند، لە دوای ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتووە ئەو هاوڵاتییە تووشی تای خوێن بەربوون بووە و لە ئێستادا لە ژورێكدا لە ژێر چاودێریدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پشكنین بۆ سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی كراوە بۆ دڵنیابوون لە بارەی تەندروستیانەوە، بەڵام ئەندامانی خێزانەكەی تووشی نەخۆشییەكە نەبوون.

فاخر هەركی وتیشی، نەخۆشەكە لە ژێر چاودێری پزیشكیدایەوە لە ژورێكدا بە تەنیا دانراوەوەو ئەوەش یەكەم حاڵەتە كە لە شاری هەولێر تۆماركراوە.

بەپێی وتەی وتەبێژی تەندروستی هەولێر نەخۆشیەكە لە رێگەی هەواوە ناگوازرێتەوە، بەڵكو لە رێگەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە.



AM:11:50:01/07/2018