" مووچە مانگی نیسان دابەشدەکرێت "


پارەی داهاتی نەوت گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ دەكرێت.

ماڵپەڕی نزیک پارتی، باسنیوز راگەیاند "370 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و ئامادەكارییەكانی دەست پێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 بەرە و كۆتایی ڕۆیشتووە".

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاشكرای كردووە، ئەمرۆ یان سبەی لیستێكی نوێی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت كە وەزارەتی پێشمەرگە لەڕیزبەندییەکەدا یەکەم وەزارەت دەبێت.

سەرچاوەكە وتیشی: "ئامادەكارییەكانی دەستپێكردنی مووچە بەرەو كۆتایی ڕۆیشتووە و پارەش بۆ بانكەكان ئامادەكراوە".
دابەشکردنی مووچەی ماگی چوار لە کاتێکدایە کە ئێستا مووچەخۆران لە مانگی حەوتدان و سێ مانگە مووچەی مووچۆران دواکەوتووە.



PM:02:33:02/07/2018