ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەک لەناو خۆپیشاندانێکی شاری مینبەجدا روویدا

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لەشاری مینبەج کە بەدەست هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە لەکاتی خۆپیشانداندا دژی هەڕەشەکانی تورکیا تەقینەوەیەک روویدا.

میدیاکانی رۆژئاوا بلاویان کردەوە ئەمڕۆ ٥ ی تەموز لە کاتی خۆپیشاندانی خەڵکدا دژی هەڕەشەو لەشکرکێشی تورکیا تەقینەوەیەک روویداو ژمارەیەکی بەرچاو بریندار لێکەوتەوە.

ئەو میدیانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن خۆپیشاندانەکە دژی هەڕەشەو لەشکرکێشی سووپای تورکیا بووە بۆ سەر شارەکە.



PM:12:11:05/07/2018