مارسێلۆ گەڕایەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی بەرازیل و بۆ یاری بەلجیکا ئامادەیە


مارسێلۆی بەرگریکاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل، لە پاش پێکانەکەی لە یاری بەرامبەر بە سڕییا توشی هات، گەڕایەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکەو بڕیارە سبەی یاری بکات.
ئەمرۆ راهێنەری بەرازیل تیتی باشبوونەوەی ئەو یاریزانەی لە پێکان راگەیاندو ئاشکرای کرد مارسێلۆ بەرامبەر بە بەلجیکا سەرەکی دەبێت.
هەروەها ئەو راهێنەرە پێکهاتەی سەرەکی ئاشکراکردو رایگەیاند بەمشێوەیە رووبەڕووی بەلجیکا دەبینەوە.
گۆڵچی: ئەلیسۆن
بەگری: تیاگۆ سێلڤا، میراند، مارسێلۆ، ڤاگنر
ناوەڕاست: فێڕناندینهۆ، پاولینهۆ، ویلیان، نەیمار،کۆتینیۆ.
هێرشبەر:گابرێل خیسۆس.



PM:08:36:05/07/2018