بەوێنە...تارا فارس تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هەژاندووە

کچە مۆدێلی عیراقی "تارا فارس" بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێ هەوادرانی سەرسام دەکات.

تارا فارس، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی ببڵاوکردۆتەوە، کە عەزییەکی سەوزی کاڵی لەبەردایەو بەشێوەیەکی زۆر سادەو سەرنجڕاکێش دەرکەوتووەو هەوادارانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەربڕیوە.

ئەو مۆدێلە هەمیشە وێنەو ڤیدیۆکانی دەبێتە جێی ڕەخنەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەهۆی ئەوەی ئەو ڕەفتارنە لەگەڵ کلتوری ئێمە ناگونجێت.

تارا فارس خانمە مۆدێلی عێراقی لە ساڵی 1988 لە باوکێکی عێراقی و دایکێکی لوبانی لەدایک بووە و تا پێنجی ئامادەیی خوێندووە، دواتر گرنگی بگرتە ڤیدیۆی کورت کورتی یوتوب داوە، لەساڵی ٢٠١٤ چۆتە دەرەوە عێراق و لە ئەورپا نیشتەجێبووە، هاوسەرگیری کردووەو جیابۆتەوە لە هاوسەرەکەی، ئێستا خاوەنی منداڵێکی کووڕە.



PM:06:22:06/07/2018