ڤیدیۆ:کرواتیا گەیشتە پێش کۆتایی و روسیای بە لێدانەکانی سزا لە مۆندیال دەرکرد


لە قۆناغی هەشتی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی کرواتیا بە بردنەوەی لە روسیای میواندار  بە لێدانەکانی سزا توانی پلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٨ ببڕێت.
سەرەتاو لە گێمی یەکەمی یاریەکەو لە خولەکی ٣١ دا چیریچێڤ توانی روسیا بە گۆڵێک پێشبخات، بەڵام کرواتیەکان بە ئەنجامەکە رازی نەبوون لە لایەن یاریزان ، کراماریچ ئەنجامەکەیان لە خولەکی ٣٩ یەکسانکردەوەو ئەم گێمە ١-١ کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم هیچ گۆلی بەخۆیەوە نەبینی و یاریەکە چووە کاتی زیادکراوەوەو لە گێمی یەکەمی زیادکراودا کرواتیا توانی لە لایەن ڤیداوە لە خولەکی ١٠١ گۆڵی دووەم تۆمار بکات، بەلام روسیا خۆیان بە دەستەوە نەداو توانی لە خولەکی ١١٥ لە لایەن فێرناندێز ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوەو یاریەکە ببەنە لێدانەکانی سزاوە.
لە کاتی لێدانە سزاکانیش کرواتیا توانی ٤-٣ یاریەکە بباتەوەو بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی و لەو قۆناغەشدا رووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوەو یاریەکەش چوارشەممە بەڕێوە دەچێت.
دوای یاریەکە مۆدریچ بووە باشترین یاریزانی یاریەکە.




AM:12:15:08/07/2018