كۆمیسیۆن تۆماری دەنگدەرانی تەواوكرد

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم تۆماری دەنگدەرانی تەواو كرد و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەدرێتە ناوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

كۆمسیۆن ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، دوای كاركردنی بەردەوام بۆ ماوەی زیاتر لەشەش مانگ، كاتژمێر ١١ی شەوی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی تۆماری دەنگدەرانی تەواوكرد و دەستكرا بە چاپكردنی لە چاپخانەی كۆمسیۆن بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داهاتوودا بدرێتە ناوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

هاوكات پێشتر شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆن ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوودا سەرجەم ئەو گرفتانەی لە تۆماری دەنگدەراندا دروستبوون لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەماندا تاوتوێی دەكەن و لە كۆنفرانسێكدا ڕوونكردنەوە بۆ ڕای گشتی دەدەن لەبارەی تۆمارەكەوە تاوەكو هیچ كەسێك گومانی نەبێت.




AM:09:26:08/07/2018