پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژنێکی مەترسیداری راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند بە تۆمەتی خنکاندنی خەسوی ئافرەتێکیان لە چەمچەمال دەستگیرکردووەو لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.

لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی  پۆلیسی سلێمانیدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایادا ئاماژە بەوە کراوە، تۆمەتبارێکیان لەقەزای چەمچەماڵ دەستگیركردووە،كە هەستاوە بە كوشتنی دایكی هاوسەرەكەی  واتە"خەسوی" .

لە راگەیەندراوکەدا هاتووە،"دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بۆ شوێنی روداوەکەو لێکۆڵینەوەی ورد، توانرا تۆمەتبار كە هەستاوە بە خنكاندنی (ر ،م ، س )ی تەمەن (80) ساڵ،کە دەكاتە خەسوی دەستگیر بكرێت.

پۆلسیی سلێمانی ئاشکراشی کردووە  لەئێستاشدا تۆمەتبار (س، ف، م) لەڕەگەزی مێ‌ ،لەدایكبووی 1987بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا و، تەرمی خەسوشی رەوانەی پزیشكی دادوەری کراوە لە سلێمانی،.





PM:04:43:08/07/2018