لە کەنەدا بەهۆی گەرماوە ٥٤ کەس گیانیان لەدەستدەدەن

لە وڵاتی کەنەدا و بەتایبەتی لە شاری مونتریاڵ کە دەکەوێتە بەشە فەرەنسیەکەی ئەو وڵاتەوە ٥٤ هاوڵاتی بەهۆی بەرزبوونەوە پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستدا.

دەستەی راگەیاندنی کەنەدی (سی بی سی) لەزاری بەرپرسانی پزیشکی ئەو وڵاتەوە رایگەیاند " 28 کەس لە قوربانییەکان لە مۆنتریال بوون و ئەوانەی دیکەش لە ناوچەکانی باشوری کیبیک گیانیان لەدەستداوە". ( ئەو دووشارە بەشە فەرەنسیەکەی کەندان).

سی بی سی ئاشکرا دەکات زۆربەی ئەو کەسانەی بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە کەسانی بەتەمەن بوون، هەندێکیان گوزەرانیان خراپ بووە، یان نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە.

گەرمای هاوینی ئەمساڵ تەنها کیشوەرێکی جیهانی نەگرتەوە، بەڵکو سەرتاسەری جیهانی گرتۆتەوەو لەزۆر وڵات لە پلەی ئاسایی تێپەڕیووە.



PM:07:35:08/07/2018