به بڕیارێكی سه‌ربازیی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك هەموو خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی له‌ناو شاری كه‌ركووك قەدەغەکرد.
لیوا مه‌عن سه‌عدی، بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاند "فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "هه‌موو حزبه‌كان ئاگادار كرانه‌وه، كه دوای كۆتایی هاتنی به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، هه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك، قه‌ده‌غه‌یه".
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌م كاته‌دا ناتوانن خۆپیشانده‌ران بپارێزن و كێشه ئه‌منییه‌كانی تری پارێزگاكه وه‌لاوه بنێن".
ناوبراو دەشڵیت ""ئه‌نجامه‌كان ڕانه‌گه‌یاندراون تا ده‌ست بكرێت به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین".
لە ١٣ ئایارەوە لە کەرکوک خۆپیشاندان لەلایەن تورکمان و عەرەبەکانەوە ئەنجادراو چواردەوری سندوقەکانی دران.