هونەرمەندە شۆخەکەی کورد بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت

خانمە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگی كورد، "هەزان" وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوەو سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا راکێشا.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لە ئنستاگرام هەزان، وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە پاڵی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە ناوەو بە وەستانێکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتوە.

ئەو خانمە چەند جارێک لە ماوەی رابردوودا وێنەکانی خۆی بە جلی مەلەوە بڵاوکردەوەو هەموو سنورەکانی تێپەڕاند، هەوادارانیشی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبووك و ئینستاگرام سەرسامی خۆیان بە بوێریییەکەی دەرەبڕی.

هەزان یەكێكە لە خانمە گۆرانیبێژەكانی كوردی باكوری كوردستان، خاوەنی چەندین كلیپ و بەرهەمێكی گۆرانیە و هەوادارێكی زۆری هەیەو لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە.


AM:10:01:10/07/2018