گروپێکی ئیسلامی هەڕەشەی سڕینەوەی هۆڵەندا دەکات لەسەر نەخشەی جیهان

سەرۆکی گروپی "تەحریک" کە گروپێکی ئیسلامی توندڕەوە لە پاکستان، هەڕەشەی سڕینەوەی وڵاتی (هۆڵەندا) دەکات لەسەر رووی زەوی  هۆکارەکەشی بۆ کێبڕکێیەک دەگەڕێنێتەوە کە لەلایەن سەرۆکی پارتێکی دژە ئیسلامی رێکخراوە بەمەبەستی کێشانی وێنەی پەیامبەری ئیسلام.

ماڵپەڕی ئیندیا تایمز بڵاویکردەوە، کە خادیم حوسەین ریزڤی، سەرۆکی گروپی ئیسلامی تەحریک لەبەیەکی پاکستانی هەڕەشەی توند لە وڵاتی هۆڵەندا دەکات و دەلێت، "ئەگەر بۆمبی ئەتۆمیم بدەنێ، من هۆڵەندا لەسەر زەوی دەسڕمەوە پێش ئەوەی ئەوان ئەو کێبڕکێیە دەستپێبکەن".

لەسەر هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەو رێخراوە ئیسلامییە و رێکخستنی کێبڕکێکە خێرت ڤیڵدەرز، سەرۆکی پارتی ئازادی هۆڵەندا کە بە پارتێکی دژە ئیسلام ناسراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات،"ئازادی قسەکردن هەڕەشەی لەسەرە، بەتایبەت لە لایەن رەخنەگرە ئیسلامییەکانەوە، بۆیە ئێمە نابێت رێگە بەوە بدەین".




AM:11:27:11/07/2018